شه‌پۆلێكى نوێى خۆڵبارین گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شه‌پۆلێكى نوێى خۆڵبارین گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان، له‌ناوچه‌كانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراقیش به‌چڕى ده‌ستى پێكردۆته‌وه‌و لەشارى بەغدا ماوه‌ى بینین بۆ 200 مەتر کەمبووەتەوە.
شه‌پۆلێكى نوێى خۆڵبارین له‌ناوچه‌كانى تر‌ى عێراقه‌وه به‌ئاراسته‌ى هه‌رێمى كوردستان هاتوه‌و له‌ئێستادا به‌چڕى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوچه‌كانى باشورى هه‌رێم كه ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه دروستكردووه.
شه‌پۆلى خۆڵباینه‌كه ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌شى تا چه‌ند ڕۆژى داهاتوو به‌رده‌وامده‌بێت.
پێشتریش كه‌شناسه عێراقیه‌كان پێشبینیان كردبوو، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆلێكى چڕى خۆڵبارین ناوچه‌كانى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه‌و تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وامبێت.
له‌ناوچه‌كانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراقیش به‌چڕى ده‌ستى پێكردۆته‌وه‌و لەشارى بەغدا ماوه‌ى بینین بۆ 200 مەتر کەمبووەتەوە.
هاوكات بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدۆییانەی لەلایەن دانیشتووانی بەغدادەوە تۆمارکراون‌و بڵاوکراونەتەوە، چڕی‌و بەھێزی شەپۆلی خۆڵبارینەکە، شارەکەی داپۆشیوەو ئاستەنگی بینینی بۆ ھاووڵاتیان‌و شۆفێران دروستکردووە.
فەرمانگەی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی عێراقیش ڕایگەیاندووه، زۆربوونی خۆڵبارین بۆ کەمی بارانبارین‌و دیاردەی بەبیابانیبوون دەگەڕێتەوە کە زیانێکی زۆر لەعێراق دەدات.
لەکۆتاییەکانی ھەفتەی ڕابردووەوە، شەپۆلێکی بەھێزی خۆڵبارین عێراق‌و ھەرێمی کوردستانی گرتەوەو لەپارێزگاکانی ھەرێم سەدان کەس بەھۆی تەنگەنەفەسییەوە گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌كان.
