وەفدێكی باڵای ئێران لەهەولێر لە كۆبونەوەدان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر رایگەیاند:" رۆژی 10ی نیسان وەفدێكی ئێران بە سەرپەرشتی حەسەن دانایی فەر، باڵیۆزی پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لەگەڵ  مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، وەفدەکەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردووە.

وەکو لە راگەیێندراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر هاتووە، "هەردوولایەن جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار