حكومەتی هەرێم 70 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەیەك خەرج دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەمڕۆ سەرۆكایەتی دیوانی حكومەتی هەرێم تەرخانكردنی پارەی بۆ پڕۆژەی ئاوی (گۆپتەپە- چەمچەماڵ) ڕاگەیاند كە گوژمەكەی زیاترە لە 75 ملیۆن دۆلاری نەختینە.

لە نوسراوێكدا كە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە تێیدا هاتووە كە "ئاماژە بەنوسراوەكانی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزارو بەڕەزامەندی سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا بەتەرخانكردن‌و خەرجكردنی 70 ملیۆن‌و 45 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینەو قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار بەپێی باری دارایی حكومەت، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی (گۆپتەیە ـ چەمچەماڵ) وەكو قۆناغی یەكەم بەپێی دەرخستەی هاوپێچ‌و ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەستەكانی حكومیی ژمارە 2ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانان".

شارۆچكەی چەمچەماڵ و ناحییەكانی ئاغجەلەرو تەكیەو سەنگاو شۆرش بەردەوام بەبۆنەی كەمی ئاوەوە نیگەرانیان دەربڕیووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار