سەرۆکی ئۆکرانیا : روسیا خۆی بۆ هێرشی گەورەتر لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا رێکدەخاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڤۆلیۆدیمیر زیلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت:" رووسیا خۆی بۆ هێرشی گەورەتر لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا رێکدەخاتەوە و ئۆکرایناش بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە ئامادەیە".
سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا دانوستانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی رووسی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئاشتیانه، به زۆر سه‌خت وه‌سف ده‌كات، له‌كاتێكدا پۆتین جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "ئه‌و دانوستانانه گه‌یشتوونه‌ته رێگه‌یه‌كی بنبه‌ست".
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، میخایلۆ بۆدولیاك، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا له په‌یامێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، "دانوستانه‌كان زۆر سه‌ختن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لایه‌نی رووسی ده‌ست له شێوازه كلاسیكییه‌كانی هه‌ڵناگرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا فشار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی چه‌ند لێدوانێكی دیاریكراوه‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی دوای ئه‌وه هات، ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاندووه، "دژیه‌كی هه‌ڵوێسته‌كانی ئۆكرانییه‌كان بووه‌ته هۆی سه‌ختی له دانوستانه‌كان" و دووپاتیكرده‌وه، "له‌و دانوستانانه‌دا گه‌یشتوونه‌ته رێگه‌یه‌كی به‌نبه‌ست"، هه‌روه‌ها پوتن به‌ڵێنی دا، ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌كانی له ئۆكرانیا ناوه‌ستێنێت، تا ئامانجه دیاریكراوه‌كانی نه‌پێكێت.
