ئاسایشی رۆژئاڤا سەرجەم دەروازەکان لە قامیشلۆ بە بەربەستی کۆنکرێتی دادەخات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئاسایشی رۆژئاڤای کوردستان  وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئابڵوقە خستنەسەری سەرجەم دەروازەکانی  قامیشلۆیان داخست.

ئاسایشی رۆژئاڤای کوردستان ئەمشەو لەرێگەی دانانی بەربەستی کۆنکرێتی دەروازەکانی "چوارگۆشەی ئەمنی رژێم"ـیان لە قامیشلۆ داخست.

هەفتەیەکە فیرقەی چواری سوپای سوریا ئابڵوقەی خستوەتەسەر هەردو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە پارێزگای حەلەب لە ناوەڕاستی سوریا، بەشێکی زۆری دانیشتوانی ئەو دو ناوچەیەش کوردنیشنن.

گفتوگۆ لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و ئیدارەی خۆسەر بۆ چارەسەری کێشەکان بەردەوامی هەیە،  بەڵام گفتوگۆکان هیچ ئەنجامێکیان نەبوە، بۆیە هێزەکانی ئاسایش هۆشدارییانداوە ئەگەر تا سبەی ئابڵوقەکان هەڵنەگیرێن، رێکارەکان بەرامبەر "چوارگۆشەی ئەمنی رژێم" توندتر دەکرێن.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار