گۆڕانكاری لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە نەیاتە كــــــایەوە تەقینەوەی جەماوەری لێدەكەوێتەوە

یوسف محەمەد، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ هاوڵاتی:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: شاناز حەسەن

یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان  دەڵێت:" لەرێگەی هەڵبژاردنەوە گۆرانكاری نەیەتە كایەوە پێوست دەكات دەسەڵاتداران چاوەرێی دۆخێكی یەكجار خراپتر بن و دورنیە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن ناهاتنە كایەی گۆرانكاری لەرێگەی هەڵبژاردنەوە پەل بكێشێت بۆ تەقینەوەی جەماوەری.
یوسف محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەمچاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەشڵێت:» روانینی ئێمە بۆ پرسی كاری سیاسی لەداهاتوودا بەم شێوەیەیە و هیوادارین ئەوەی لە هاوپەیمانی هیوا دروستمان كرد لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام نەتوانرا بكرێتە لیستێكی هەڵبژاردن بتوانرێت لەداهاتوو كارێكی لەو شێوەیە بكرێت و سەرجەم هێز و دەنگە نارازییەكان كۆبكرێتەوە كە زۆرینەشیان بێت بەو شێوەیە هەوڵی هێنانەكایەی گۆرانكاری بنچینەیی بدرێت».

ناوبراو وتیشی:" روانینی ئێمە بۆ پرسی كاری سیاسی لەداهاتوودا بەم شێوەیەیە و هیوادارین ئەوەی لە هاوپەیمانی هیوا دروستمان كرد لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام نەتوانرا بكرێتە لیستێكی هەڵبژاردن بتوانرێت لەداهاتوو كارێكی لەو شێوەیە بكرێت و سەرجەم هێز و دەنگە نارازییەكان كۆبكرێتەوە كە زۆرینەشیان بێت بەو شێوەیە هەوڵی هێنانەكایەی گۆرانكاری بنچینەیی بدرێت، چونكە دۆخی هەرێمی كوردستان دۆخێكی یەكجار ئاڵۆزە و  یەكجار خراپە و وەك ئەم دەسەڵاتەی هەرێمی كوردستان  زۆر  بێباكە  لە چارەسەر كردنی كێشە و گرفتەكان و بەراستیش دۆخی هەرێم و ئەم سیستمە لە لێواری روخاندایە.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار