سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم: جەخت لە چارەسەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمانی دەستوور دەکەینەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان میوانداری بەشێک لە دیپلۆماتکار و نوێنەری وڵاتانی لە هه‌رێمى كوردستان كرد. سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، "جەخت لە چارەسەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمانی دەستوور دەکەینەوە."
ئێواره‌ى رۆژی سێشه‌ممه 12ـی نیسانی 2022، سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان. سه‌فين دزه‌يى، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسان و راوێژكاران، به‌بۆنه‌ى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه، ميوانداريی ديپلۆماتكارانیان له كۆنسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا، راوێژكارى باڵاى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ناوى سه‌رۆكايه‌تييه‌وه "به‌خێرهاتنى ميوانانى كرد، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى و يارمه‌تيدانى وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ربڕیوە. ئاماژه‌ى کردووە به رۆڵ و كاريگه‌ر‌يى نوێنه‌رايه‌تيى ديپلۆماسيى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش."
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "فه‌لاح مسته‌فا هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به گفتوگۆ دووپاتكرده‌وه. هيواى خواست هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان."
بەپێی راگەیێندراوەکەی سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان، "ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆيان به‌و ديدار و ده‌رفه‌ته ده‌ربڕی، سوپاسى سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستانيان کرد، هەروەها هاريكارى و هاوبه‌شيى هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانيان به‌رز نرخاند."
