سەرۆکی هەرێم: گرنگە لایەنە كوردستانییەكان تەبا و یەكڕیز بن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەفدێكی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جۆوی هوود، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كرد. هەردوولا جه‌ختيان له گرنگي ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان كرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له دیدارەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، مه‌ترسييه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌ى شنگال و بارى ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكران.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، جۆوى هوود سوپاسى نێچيرڤان بارزانیی كردووە بۆ په‌يوه‌ندى و ئه‌و هاريكارييه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يبووه و جه‌ختى له په‌يوه‌نديى به‌هێز و به‌رده‌واميى دۆستايه‌تى و هاوبه‌شى و پشتيوانيى ئه‌مريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی ديداره‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ك ديپلۆمات و به‌رپرسانی كۆنسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، پرسه‌كانى ئازادیی راده‌برين، مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌روه‌ريى ياسا، پێشهاته‌كان له ئۆكراینا و دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه به‌گشتى خرايه به‌ر باس.
لە بەشێكی دیکەی ديداره‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ جۆوى هوود خواست كه بڕياره له داهاتوويه‌كى نزيك و له پۆستێكى نوێی ديپلۆماسيدا، ده‌ستبه‌كار بێت.
