سامان سیوهیلی: سكاڵای یاسایی لهسهر كهناڵی NRT تۆمار دهكهم

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوەی حكومهتی ههرێمی كوردستان له رونكردنهوهیهكدا وهڵامی پۆستێكی كهناڵی ی دایهوه NRT، كهناڵهكه دهڵێت "سامان سیوەیلی بەو مەرجە کراوەتە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە کە وتە نەبێژێت و قسە نەکات بۆ میدیاکان"، ناوبراو له كۆتایی رونكردنهوهكهیدا رایگهیاندوه كه سكاڵا تۆمار دهكات.
ئهمڕۆ ههینی، سامان سیوهیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوەی حكومهتی ههرێمی كوردستان له رونكردهوهكهیدا ئهوهی بهبیرهێناوهتهوه كه "ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٤ ی ٤ ی ٢٠٢٢، کەناڵی (NRT) لە پەیجی فەرمی خۆیدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بابەتێکی دوور لە ئیتیکی رۆژنامەوانی لەسەر ئێمە بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناونیشانی"سامان سیوەیلی بەو مەرجە کراوەتە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە کە وتە نەبێژێت و قسە نەکات بۆ میدیاکان".
"دیارە ئەم کەناڵە یان بێ ئاگایە لە کار و چالاکییەکانی ئێمە، یان ئاگادارە و مەبەست لەم چەواشەکارییەی ناوزڕاندنی ئێمەیە"، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوەی ههرێم وا دهڵێت.
جهختیشیكردوهتهوه كه لە وەڵامی ئەوان و ئەوانەی بێ ئاگا دوای قەرەباڵغی پاش بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە کەوتوون، ئەم خاڵانە دەخاتهڕوو:
١- هەموو لایەک ئاگادارن بەندە لە کابینەی هەشتەوە وتەبیژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەم و ئێستاش وەک وتەبیژ بەردەوامم وەک ئەرکێکی سەربار بۆ ئەرکی فەرمی خۆم لە وەزارەتی پەروەردە کە بەڕێوەبەری نووسینگەی بەڕێز وەزیری پەروەردەم.
٢- ئەرکی وتەبێژی پۆست نیە و ھیچ ئیمتیازێکی نیە، تەنھا ئەرکێکی سەرباری خۆبەخشانەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە دەستبەکاربوونمەوە لەو ئەرکە تائێستا دەیان جار لێدوانم بۆ دەزگا میدیاییەکان داوە و چەندین جار بەشداری بەرنامەکانی کەناڵە میدییاییەکانم کردووە بە کەناڵی (NRT)یشەوە، لە ھەر کاتێکدا پێویست بووبێت پەیامەکانی وەزارەتەکەمم بە ڕۆژنامەنووسان گەیاندووە و بەردەوامیش ئامادەییم ھەیە.
٣- کەناڵی ناوبراو ئەگەر تەنھا لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بە کلیکێک بەدواداچوونیان بکردایە دەیان لێدوانی ئێمە و ڤیدیۆی بەرنامەکانیان بەرچاو دەکەوت، بەڵام دیارە ئامانجیان لێدان بووە لە کەسایەتی ئێمە.
٤- لە دەستپێکی کابینەی نۆیەمەوە وەزارەتی پەروەردە خاوەنی سێ کەناڵی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیەکی پەروەردەییە، جیا لە پەیجی فەرمی وەزارەت لە فەیسبوک و چەناڵە فەرمییەکانی وەزارەت لە ڤایبەر و تیلیگرام، کە هەموو پەیامەکانی وەزارەت بەدروستی و فەرمی دەگات، لەھەر کاتێکیشدا پێویست بکات ئێمە ھەموو کات ئامادەبووین و ئامادەین لێدوانی فەرمی بدەین.
٥- بەمافی خۆمی دەزانم سکاڵای یاسایی لە دادگا لەسەر کەناڵی ناوبراو لە دادگا تۆمار بکەم.
سامان سیوەیلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
١٥ ی ٤ ی ٢٠٢٢
