له‌باره‌ى هاورده‌کردنى ئوتومبێله‌وه بڕیارێکى نوێ ده‌درێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى عێراق رایگه‌یاند، بڕیارى هاورده‌کردنى ئۆتۆمبێل ته‌نها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گرێته‌وه که مۆدێلیان نابێت له ٢٠٢٠ که‌متر بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، محه‌مه‌د زه‌یدى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندنى هاتوچۆى عێراق به ئاژانسى فه‌رمى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند، بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌باره‌ت به هاورده‌کردنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى مۆدێلى دروستکردنیان ته‌نیا دوو ساڵى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه جێگیر کراوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که له ساڵى ٢٠٢٢دا ته‌نها رێگه ده‌درێت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هاورده بکرێن که مۆدێلى ٢٠٢٠ن و نابێت له‌وه که‌متربێت. هه‌ربۆیه هه‌ر ئۆتۆمبێلێک مۆدێله‌که‌ى له ٢٠٢٠ که‌متربێت ئه‌وا رێگه‌ى پێ‌نادرێت بێته‌ناو وڵاته‌وه.
هاوکات، محه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى یاسایى سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى عێراق راگه‌یاند،پێشنیازیان کردووه بڕیارى ٢١٥ سه‌باره‌ت به مراندنى ئۆتۆمبێلێک به‌رامبه‌ر تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلێکى نوێ چالاک بکرێته‌وه.
به‌پێى بڕیارى ٦٨ى ساڵى ٢٠١٦ هاوڵاتییان سه‌ر پشک ده‌کات له‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌که‌ى بمرێنێت یان ژماره‌یه‌کى دیکه بکرێت، بۆ ئه‌مه‌ش نرخى یه‌ک مه‌کینه "سلنده‌ر" ٥٠٠ هه‌زار دینار ده‌بێت.
