سه‌رکردایه‌تییه‌کى یه‌کێتى نامه‌یه‌کى بارزانى و تاڵه‌بانى بڵاوده‌کاته‌وه
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نامه‌یه‌کى بڵاونه‌کراوه‌ى مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانى بڵاوده‌کاته‌وه له‌باره‌ى رۆڵى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه.
ده‌قى نامه‌که:
نامه‌یه‌کى بڵاو نه‌کراوه‌ى مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی
سه‌باره‌ت به ڕۆڵى په‌رله‌مان
(له ئه‌رشیفى تایبه‌تى جه‌بار فه‌رمان)
به ده‌ست و خه‌تى مام جه‌لال و به واژۆى کاک مسعود و مام جلال ناوه‌ڕکه‌که‌ى باسى ڕۆڵى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕى ناوخۆ. به‌رواره‌که‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵى ١٩٩٤
بۆ گشت ھێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان
و گشت لایه‌نه‌کانى به‌ڕێز
سڵاوێکى گه‌رم
وا وه‌فدى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کوردستان دێت به ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى په‌رله‌مان و ھه‌ردووکمانه‌وه بۆ ڕاگرتنى شه‌ر و دیارى کردنى په‌لامارده‌ر و ئه‌وانه‌ى بڕیاره‌کانى په‌رله‌مان و ھه‌ردوو بروسکه‌کانى ھه‌ردووکمانیان کردوه.
پێویسته ھه‌موولایه‌ک ھه‌موو جۆره ھاوکارى یه‌کیان بکه‌ن و به‌قسه‌یان بکه‌ن.
مسعود بارزانى مام جه‌لال
