عه‌بدولستار مه‌جید: تا ئاڵاى کوردستان دانه‌نرا ئاماده‌نه‌بووم له‌گه‌ڵ تورکه‌کان گفتوگۆ بکه‌م

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وکاته‌ى که وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو بووه، له سه‌ردانێکیدا بۆ تورکیا کاتێک چوه بۆ کۆبونه‌وه، ته‌نها ئاڵاى تورکیا دانراوه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیکردوه‌ته‌وه تا ئه‌و کاته‌ى ئاڵاى کوردستان دانه‌نراوه ئاماده نه‌بووه کۆبونه‌وه بکات.
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌مشه‌و له نوسینێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى بڵاویکرده‌وه "که وه‌زیرى کشتوکاڵ بوم، تورکیا بانگهێشتیکردم ده‌رباره‌ى قه‌ده‌غه‌کردنى هه‌ندێک به‌رهه‌مى کشتوکاڵى تورکى که له‌به‌رژه‌وه‌ندى جوتیاران و به‌رهه‌مى ناوخۆ بو، تورکیا ده‌یویست فشار بکات که بڕیاره‌که هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، کاتێک چوین بۆ کۆبونه‌وه، ئاڵاى کوردستانى لێ نه‌بوو ته‌نها ئاڵاى تورکیا دانراوه، که له‌ڕوى پرۆتۆکۆڵییه‌وه ده‌بێت ئاڵاى هه‌ردو وڵات یان هه‌رێم یان پارێزگا دابنرێت، بۆیه پرسیم کوا ئاڵاى هه‌رێمى کوردستان؟ وتیان نایه‌وێت ته‌نها ئه‌وه به‌سه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" وتم مادام ئاڵاى کوردستان پێویست نه‌بێت منیش ئه‌و کۆبونه‌وه ناکه‌م، چونکه ئه‌وه بێ ڕێزییه به‌خۆم و به قه‌واره‌ى ده‌ستوریى هه‌رێمى کوردستانى عێراق، زۆر هه‌وڵیاندا کۆبونه‌وه‌که ده‌ستپێبکه‌ن، به‌ڵام کۆبونه‌وه‌م جێهێشت، دواجار ئاگاداریان کردین که‌مێک چاوه‌ڕێ بکه‌ین تا ئاڵاى کوردستان ده‌هێنن".
عه‌بدولستار مه‌جید باسى له‌وه‌شکردوه، که ئاڵای کوردستانیان دانا له‌ته‌نیشت ئاڵاى تورکیا، ئینجا وتم کورد و تورک هیچیان له‌یه‌کتر که‌متر نین، فه‌رمو ته‌وه‌رى کۆبونه‌وه باس بکه‌ین، "بۆیه له‌ڕووى پرۆتۆکۆڵى دانه‌نانى ئاڵاى قه‌واره و ده‌سه‌ڵات له‌پشت دو ته‌ڕه‌فى کۆبونه‌وه، ئه‌وه ماناى که‌م بایه‌خى و به‌که‌م سه‌یرکردن دێت، مرۆڤى خاوه‌ن ئیراده قبوڵى ناکات.
ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتێکدایه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا کۆبونه‌وه، به‌ڵام ته‌نها ئاڵاى تورکیا دانرابو، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاڵاى کوردستان دابنرێت کۆبونه‌وه‌که به‌ڕێوه‌چوو.
