وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: هەرێمی كوردستان لەبارەی گرێبەستە نەوتیەكانەوە تاوانێكی گەورەی نەكردووە

"كێشە لە رێژەی 20%ی گرێبەستەكاندا هەیە كە دەمانەوێت گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێت:" هەرێمی كوردستان تاوانێكی گەورەی نەكردووە، ئێمە شیكاریمان بۆ ئەو گرێبەستانە كردووە كە كردویەتی، رێژەی 80%ی گرێبەستەكانی هەرێم دروستە، كێشە لە رێژەی 20%ی گرێبەستەكاندا هەیە كە دەمانەوێت گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین".

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فورات، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای سێ هەنگاوەوە دەبێت.

ئەو وتی، یه‌كه‌م ڕێگه‌ بریتیه‌ له‌پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکان‌ و دووه‌میش دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی کوردستانه‌، ئەوەشی خستەڕوو، سێیەم هەنگاویش بریتیه‌ له‌ بەهاوبەشی ئیدارەدان‌ و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی وت، بە ئەمانەتەوە دەیڵێم هەرێمی كوردستان تاوانێكی گەورەی نەكردووە، ئێمە شیكاریمان بۆ ئەو گرێبەستانە كردووە كە كردویەتی، رێژەی 80%ی گرێبەستەكانی هەرێم دروستە، كێشە لە رێژەی 20%ی گرێبەستەكاندا هەیە كە دەمانەوێت گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین.

دوێنێ هەینی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و ئه‌ندامی وەفدی دانوستكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان عەبدولحەکیم خەسرەو، رایگه‌یاند كه‌ له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می گفتوگۆی نێوان وەفدی هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ولێر پێشنیازێكی حكومه‌تی فیدڕاڵیی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ داوای كردبوو كۆمپانیایه‌ك بۆ فرۆشتنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت كه‌ موڵكی به‌غدا بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار