حكومەتی هەرێم گومرگ لەسەر 14 ماددەی خۆراکی رادەگرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

حكومەتی هەرێم، بەمەبەستی هەرزانکردنی نرخی خۆراك و پێویستی هاوڵاتییان، بڕیاریدا گومرگ لەسەر 14 ماددەی خۆراک بەمەرجی کوالێتی کۆنتڕۆڵ بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵبگرێت. 

ئەمڕۆ شەممە 16ی نیسان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی رووبەڕوبوونەوەی هەر قەیرانێكی چاوەڕوانكراو لەبواری بەرهەم و پێداویستییە خۆراكییە سەرەكییەكان، بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆكرانیاوە و رێگەگرتن لە گران بوونی نرخ لە بازاڕدا، باج لەسەر 14 ماددەی خۆراکی هەڵدەگیرێت.

ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیار دراوە بۆ ماوەی دوو مانگ گومرگ لەسەر خۆراك و پێویستییەكانی وەك "ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، رۆنی بەستووی رووەكی، رۆنی بەستووی ئاژەڵی، چای رەش، شەكر، پاقلەمەنییەكانی وەک نۆک، نیسک، فاسۆلیا، پاقلە، لۆبیا، ماش و شیری منداڵان" هەڵبگیرێت.

بەپێی بڕیارەکە، وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردەی بەرهەمی خۆراكی دوادەخرێت و ئاسانكارییان بۆ دەكرێت بۆ هاوردەکردنی خۆراك وەك سەردەمی كەرەنتینە و كۆرۆنا بە مەرجی پابەندبوون بە كوالێتی كۆنتڕۆڵەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار