پارێزگاری هەولێر: هیچ هۆکارێک نییە خەڵکی سڤیل لە ناوچە سنوورییەکان ببنە قوربانی

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە دەستگیرکردنی 12 هاوڵاتی سڤیل لە لایەن تورکیاوە رایگەیاند، هیچ هۆکارێک نییە خەڵکی سڤیل لە ناوچە سنوورییەکان ببنە قوربانی.
ئەمرۆ شەممە 16ی نیسان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە دەستگیرکردنی 12 ھاوڵاتی گوندنشینی سنووری برادۆست، لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گفتوگۆدایە، ئەوانیش لەگەڵ کونسوڵی تورکیا لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ دەکەن."
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، "ھیچ ھۆکارێک نییە خەڵکی سڤیل لە ناوچە سنورییەکان ببنە قوربانی."
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو هێزەکانی تورکیا لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان و لە ناوچەی برادۆست، 12 هاوڵاتی گوندنشینی سڤیلیان دەستگیرکرد و هەتا ئێستاش ئازاد نەکراون.

بابهتی پهیوهندیدار