سەرۆکی هەرێم: له‌م بۆنه‌يه‌دا جه‌خت له پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كتر قبووڵكردن و لێبوورده‌يى ده‌كه‌ينه‌وه
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "له‌م بۆنه‌يه‌دا جه‌خت له پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبوورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ينه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قيامه‌تى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێبێت) به گه‌رمى و له دڵه‌وه له ته‌واوى خوشك و برايانى مه‌سيحى له كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا خۆشى و ئاسووده‌يى بهێنێت، سه‌قامگيرى و ئاشتى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت و هه‌مووان جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام به‌سه‌ر به‌رن".
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، "به رێزه‌وه له ئاماده‌يى و رۆڵ و پێگه‌ى خوشك و برايانى مه‌سيحيمان ده‌ڕوانين كه وه‌ك پێكهاته‌يه‌كى دێرين و ره‌سه‌نى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و عێراق به درێژايى مێژوو به‌شدارييه‌كى كارايان له بنياتنان و پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى وڵات‌دا هه‌يه".
جەژنی قیامە، جەژنێکی کریستیانەکانە و گوزارشت لە زیندووبوونەوەی پێغەمبەر مەسیح دەکات، یادکردنەوەی ئەو رۆژە بۆ سەدەی چوارەم دەگەڕێتەوە، لاتینییەکان بە جەژنی قیامە دەڵێن ئەسێنسیۆ واتا بەرزبوونەوە کە گوزارشت لە بەرزبوونەوەی عیسا مەسیح دەکات بۆ ئاسمان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "هيوادارين جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له دۆخێكى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌موومان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، ده‌ست له‌ناو ده‌ست، ته‌با و يه‌كڕيز، به به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، پێكه‌وه له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ين و به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوو بڕوانين".
