كەشناسی سلێمانی بۆ هاوڵاتی: كاریگەریی خۆڵبارینەكەی عێراق لەهەرێمدا لە سێشەممەوە دەستپێدەكاتەوە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
بەرێوەبەری كەشناسی سلێمانی رایگەیاند:" لە رۆژی سێشەممەوە شەپۆلی خۆڵبارینەكەی شارەكانی عێراق دەستپێدەكاتەوە و كاریگەرییەكەی دەگاتە هەرێمی كوردستان".
ئاسۆ كەمال بەرێوەبەری كەشناسی سلێمانی لەبارەی كەش و هەوای ئەمرۆ و بەیانیەوە بەهاوڵاتی وت:" بەگشتی پلەی گەرما جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام هەندێك كات بایەكی لەگەڵدا دەبێت".
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی وشکەساڵی، ئەو گۆڕانەی لە کەشوهەوادا روودەدات و کەمی رێژەی بارانبارین و تێکچوونی خاکی عێراق و چەند هۆکارێکی دیکە، پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو گەرمتر بێت، جگە لەوەش خۆڵبارین لە چەندین ناوچەی عێراق بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتر دەبێت.
هەروەها كەشناسی عێراق راشیگەیاندووە:" لە رۆژی سێشەممەوە خۆلبارینەكە بە ژری دەستپێدوكاتەوە".
ئاسۆ كەمال وتیشی:"تائێستا مەترسی هیچ شەپۆلێكی خۆلبارین لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نییە". زیاتر رونیكردەوە و وتی:" بێگومان هەر خۆلبارینێ: لە عێراقدا روبدات كە بە تەواویش نەگاتە ئێمە، كاریگەرییەكەی دەگاتە لای ئێمە و زۆربەی شارەكانی دەگرێتەوە".
ئەمساڵ لەبەر ئەوەی باران كەمبووە و گۆرانكاریەكانی كە و هەوا و كەمی سەوزایی هۆكار بۆ دوبارە بونەوەی شەپۆلی خۆلبارین".
بەرێوەبەری كەشناسی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە:" هۆكاری زۆری دوبارە بونەوەی خۆلبارین لە ئەمساڵدا بەهۆی كەمی رێژەی باران بارین و گۆرانكارییەكانی كەش و هەوایە لە جیهاندا".
