بەرەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە هەرێمی کوردستان دەستپێكرد

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و ئاڤەشین لە باشووری کوردستان دەستیپێکردووە.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و ئاڤەشین لە باشووری کوردستان دەستیپێکردووە.
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکەیان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت و ئەو ئامانجەی لە قۆناخی یەکەمدا دیاریکرابوو، بەدەستهاتووە، بەڵام وردەکاریی زیاتری لەوبارەوە نەدرکاندووە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە رایگەیاند، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانەکانی هێرشێکی چڕیان لە ئاسمان و زەوییەوە بۆ سەر ناوچەی زاپ دەستپێکردووە.
هەپەگە دەڵێت، لە ناوچەی چیای رەش و خەرلەخەلێ لە ناوچەی زاپ سوپای تورکیا هێزی دابەزاندووە و لە هەردوو شوێنیش شەڕ و پێکدادان دەستیپێکردووە، بەڵام رێگەیان نەداوە هێزەکەی سوپای تورکیا بچێتە پێش.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمە چەندین جارە توركیا هێرشە بەربڵاو دەكاتە سەر سەنگەرەكانی گەریلا لە قەندیل و بەڵام سەركەوتوو نابێت
