موقتەدا سەدر: قەیرانێکی چینایەتی لە ناو کۆمەڵگەی عێراق تەشەنەی سەندووە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق دەڵێت: "قەیرانێکی چینایەتی لە نێوان هەژار و دەوڵەمەندا لە نێو کۆمەڵگەی عێراق تەشەنەی سەندووە، چونکە دەوڵەمەند مافی هەژار نادات و لە بەرامبەردا هەژار گومان لە هەموو دەوڵەمەندەکان دەکات و پێیوایە پارەی حەرام هۆکاری دەوڵەمەندبوونە".

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند: "قەیرانێکی چینایەتی لە نێوان هەژار و دەوڵەمەن لە نێو کۆمەڵگەی عێراق تەشەنەی سەندووە؛ ئەم قەیرانە هۆکاری هەیە و دەوڵەمەند و هەژار تێیدا بەشدارن، چونکە دەوڵەمەند سەرقاڵی پارەکەیەتی و مافی هەژار نادات، تەنانەت خۆی لەو بە گەورەتر دەبینێت و بیری چووە کە هەژار بەشی هەیە لە پارەکەی ئەودا".

رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت: "لە بەرامبەردا هەژار گومان لە هەموو دەوڵەمەندەکان دەکات و جیاوازی نابینێت لە نێوان بەخشندە و پیسکە، چونکە پشت بەو گوتە دەبەستێ کە دەڵێت: پیسکەیی یان پارەی حەرام هۆکاری دەوڵەمەندبوونن، بەڵام هەژار و دەوڵەمەند بیریان چووە کە ئایینی ئیسلام پێدانی زەکات و پێنجیەکی سامان، لەگەڵ نەهێشتنی ستەم و پێدانی فیدیە و ئەرکی دارایی دیکەی لەسەر دەوڵەمەند سەپاندووە". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار