هەپەگە: تورکیا دەیەوێت لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە سەربازەکانی لە زاپ جێگیر بکات
"شەوی رابردوودا لە ناوچەی زاپ هەشت سەربازی سوپای تورکیا كوژرا"

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هەپەگە رایگەیاند:" تورکیا دەیەوێت لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە سەربازەکانی لە زاپ جێگیر بکات و فڕۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکاندا دەسوڕێتەوە و هێرشی چریان بۆ سەر ناوچەکان دەستپێکردووە".
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی نیسان، هێزەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تورکیا دەیەوێت لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە سەربازەکانی لە زاپ جێگیر بکات و فڕۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکاندا دەسوڕێتەوە و هێرشی چریان بۆ سەر ناوچەکان دەستپێکردووە.
هەپەگە ئاشکرایکردووە، "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانی شەوی رابردوودا، لە ناوچەی زاپ هەشت سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە."
بەپێی راگەیەندراوەکە، "سوپای تورکیا شەوی رابردوو بە فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگی بە چڕیی ناوچەکەی بۆردوومان کردووە و هەوڵیداوە سەربازەکانی لە ئەشکەوتی برینداران لە ناوچەی زاپ داببەزێنێت، بەڵام هێزەکانمان رووبەڕوویان بوونەتەوە."
