ئۆپەراسیونە نوێیەکەی تورکیا تڕس و دڵەراوکێ لەناو هاونیشتیمانیان دروستکردوە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
لەدوای راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنێکی نویێ لەلایەن تورکیاوە بۆسەر سنوری قەزای ئامێدی و شیلادزێ،ترس و دڵەراوکێیەکی زۆر لەناو هاونیشتیمانیان دا دروستکردوە هاوکات ناتوانن بچنە سەر باغەکانی خۆیان زیانێکی گەورە بەر دەکەوێت ئەگەر ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام بێت.
هاوکات دەنگی فرۆکە وتۆپ وزیاتر خەڵکی ترساندوە بەتایبەت منداڵان کەبەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکە دەسورێنەوە، ئەو ناوچانەی بۆردومان دەکرێن ئەمانە، بناری چیای مەتین،ناوچەی زاپ وئاڤا شرین، هەروەها گوندەکانی بەرچی کەڤن، رەشاڤەی،زێوە و چەند گوندێکی تر.
دلشاد سەعید، دانیشتووی سنوری ناحیەی دێرەلوکە سەر بە قەزای ئامێدی بە هاوڵاتی ی وت:"چەند ساڵێکە راهاتووین بە دەنگی فرۆکەکانی تورکیا ، ئۆپەراسیونەکەی ئەمجارەی تورکیا زۆر مەترسیدارە خەڵک بەگشتی ترساوە چونکە بەپێی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا ئەوان دەیانەوێت ئەمجارە زۆر ناوچە کونترۆل بکەن، بەردەوام دەنگی تۆپ و فرۆکەکان دەبیستین".
دلشاد سەعید ووتیشی:"داوا لە وڵاتان ویوئێن دەکەین چارەسەرێک بۆمان بدۆزێتەوە تاکەی ناوچەکانمان بوردومان بکرێن".
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی لە ناو خاكی هەرێمی كوردستاندا بە پاساوی بونی گەریلا لە ناوچەكانی مەتین، زاپ و ئاڤەشین لە باشووری کوردستان دەستپێكردووە.
