مستەفا کازمی داوا لە هێزە ئەمنیەکان دەكات لەو پەڕی ئامادەباشیدابن

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

مستەفا کازمی  داوای لە  دەزگا و هێزە ئەمنیەکان کرد، لەو پەڕی ئامادەباشیدابن، بۆ وەڵامدانەوەی خێرا و بەردەوامبن لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکانیان.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کۆبووەوە، تێیدا گوێ لە کار و دەستکەوتی ئەنجوومەنەکە فەرماندە ئەمنییەکانی وڵات گیرا و باسیان لە بەڕێوەچوونی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئەمنییانە کرد، کە دەکرێنە سەر شانەکانی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش بۆ لەنێوبردنیان.   

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، داوای لە  دەزگا و هێزە ئەمنیەکان کرد، لەو پەڕی ئامادەباشیدابن، بۆ وەڵامدانەوەی خێرا و بەردەوامبن لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکانیان.

هەروەک کازمی داوایکرد هەوڵی هەواڵگری چڕبکرێتەوە و بەدواداچوون بکرێت بۆ هەڵتەکاندنی تیرۆر و  باندەکانی ماددەی هۆشبەر، کازمی وتی: "زەبری تووندیان لێبسەرەوێنن و هەموو پیلانەکانیان پووچەڵ بکەنەوە، کە کار لەسەر تێکدانی ئاسایش و سەقامگری وڵات دەکەن".   

بەپێی بروسکەیەکی دزەپێکراوی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هەموو هێزە ئەمنیەکان لە سوپا و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە ئاگادارکراونەتەوە، کە لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدابن، بەهۆی ئەوەی چەکدارانی داعش رایانگەیاندووە، دەست بە هێرشی تۆڵەکردنەوە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان دەکەن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار