عەمار حەکیم: داوا لە وڵاتانى دراوسێ دەکەم رێز لە سەروەریى عێراق بگرن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رەوتى حیکمە راگەیاند:" بۆردوومانى ئاسمانى و لەشکرکێشى سەربازى تورکیا لە هەرێمى کوردستان "قبوڵکراو نییە" و داواى لە حکومەتى عێراق کرد، کە سنوورەکانى بگرێتەوە لەوەى هەر لایەنێک بۆ ئەنجامدانى هێرش لە دژى وڵاتانى دراوسێ بەکاریبهێنێت".
ئەو هەڵوێستەى عەمار حەکیم لە تویتێکدا بوو کە ئەمڕۆ سێشەممە 19ى نیسانى 2022 بڵاویکردەوە. عەمار حەکیم نووسيویێتى: "داوا لە وڵاتانى دراوسێ دەکەین رێز لە سەروەریى عێراق بگرن لە ناو خاکەکەى ئۆپەراسیۆنى سەربازیى نەکەن" .
ئەو کاردانەوەى سەدر لەپاش ئەوە بوو کە 18ى نیسانى سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێی بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە باشووری کوردستان دەستپێکرد؛ لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و ئاڤەشین.

بابهتی پهیوهندیدار