بزانه گه‌ریلا له‌ماوه‌ى دوو رۆژدا چى له سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان کردووه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌په‌گه نوێترین ئامارى چالاکیه‌کانى گه‌ریلاى له هه‌ر سێ هه‌رێمه‌کانى ئاڤاشین و زاپ و خواکوڕه‌ک بڵاوکرده‌وه و تێیدا به تاکتیکى نوێ زه‌ربه‌ى توندیان له سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان وه‌شاندووه.
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه و تێیدا هاتووه:" به‌رخۆدانى مێژوویى هێزه‌کانمان له دژى هێرشى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک به‌رده‌وامه هێزه‌کانمان به‌رده‌وام به تاکتیکى گه‌ریلایى سه‌رده‌مى نوێ و به پێشه‌نگایه‌تى یه‌ژا ستار 14 داگیرکه‌ر سزادران و چه‌ند شوێنمێکى داگیرکه‌ران تێکدران".
هه‌په‌گه له باره‌ى چالاکیه‌کانى گه‌ریلا له ئاڤاشین ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ڕۆژى 3ى ئایار له به ناوچه‌ى پاراستنى وه‌رخه‌لى هێزه‌کانیان هێرشیان کرده سه‌ر داگیرکه‌ران له گردى وه‌خه‌لى و داگیرکه‌رێکیان سزاداوه.
له باره‌ى چالاکیه‌کانى هه‌رێمى زاپ ڕایگه‌یاندووه، چه‌ندین داگیرکه‌ریان له چالاکى جیاوازى هێزه‌کانى گه‌ریلادا سزادراون.
هاوکات، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه له هه‌رێمى خواکوڕه‌ک چوار داگیرکه‌ر سزادراون و چه‌ند شوێنێکى داگیرکه‌رانیش تێکدراون و 19 جاریش له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه بۆردوومانى ناوچه‌که کراوه.
