بەڕێوبەری گشتی بانكی هەرێم لە سلێمانی زانیاری نوێ لەبارەی نەبوونی پارە ئاشکرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی بەشێك لە فەرمانگەكان، رایگەیاند:" ئەو پارەیەی ئێستا لە هەولێرەوە رەوانەی سلێمانی كراوە، داهاتی نەوتە و بۆ مانگی نیسان موچەی پێ دابەشدەكرێت، ناتوانم لە پارەی مانگی چوار، موچەی مانگی سێ بدەم".

عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا و لەبەردەم فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی كە تا ئێستا موچەی مانگی ئاداری ئەمساڵیان وەرنەگرتوە رایگەیاند: "دەرپرسن بۆچی دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی چوار كراوە، منیش وەكو ئێوە فەرمانبەرم و لەوەزارەتی دارایی و ئابوریەوە ئاگاداركراومەتەوە، ناتوانم لە پارەی مانگی چوار، موچەی مانگی سێ بدەم، ئەو پارەیەی بۆ مانگی چوار دابەشدەكرێت داهاتی نەوتە و لەهەولێرەوە بۆم رەوانەكراوە".

هەروەها راشیگەیاند موچەی مانگی سێ دەبێت لەداهاتی ناوخۆ بدرێت كە رۆژانە لە فەرمانگەكان كۆدەكرێتەوە و دابەشدەكرێت بەسەر فەرمانبەران، "رۆژی یەكشەممەی رابردوو شەش ملیار، ئەمڕۆش نزیكەی دوو، ملیار دینار كۆكراوەتەوە و سەرجەمیان بەپێی ریزبەندیەكان دابەشدەكرێت، ئەم پارەیەی داهاتی ناوخۆ لە دەروازەكان و گومرگ و باج و رسومات و كارەبا و فەرمانگەكانی دیكە كۆدەكرێتەوە، ئەركی ئێمە دابەشكردنە".

ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، داد، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خانەنشینی سەربازی  لەئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبونەوەی ناڕازی بەردەوامن و داوادەكەن، بەزوترین كات موچەی مانگی ئازاری 2022یان پێبدرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار