بایکۆتی کاڵای دەرەکی لەنێوان دورشم‌و کرداردا

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەكرەم ئەمین

لەئێستادا کە ناڕازییەکان بەرامبەر سنوربەزاندن و دەستدرێژییەکانی تورکیا زیادیان کردووەو یەکێک لەبژاردەی سزاکان پچڕاندنی پەیوەندی ئابوری و بایکۆتی کاڵای تورکییە. بەڵام کرتنەبەری رێوشوێنێکی لەم جۆرە به پەلەپرۆزی ناکرێت، پێویستی بەژێرخانێکی ئابوری باش و گەشەسەندویی ئاستی پیشەسازی و کشتوکاڵ..هتد دەکرێت.

بۆچی لەکاتی کێشەدا ئەم جۆرە  پەرچەکردانەیان بیردەکەوێتەوە؟ وەڵامەکەی روونە، ئەویش بێپلانی و نەبوونی ستراتیژێکی دورمەودا کە وابکات لەکاتی بڕیاردانێکی لەم چەشنە لایەنی کەم وڵاتەکەت زیانمەند نەبێت، بەڵام بەپێچەوانەوە لەئێستا بڕیاری بایکۆتی کاڵای تورکی چەند زیان بەتورکیا دەگەیەنێت هێندەی ئەوەش زیان بەعێراق دەکەیەنێت کە لەئێستادا هاوردەکردنی کاڵای تورکی یاڵانە زیاتر لەبیست ملیار دۆلارە. بۆچی؟

لەبەرئەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە لەبواری بەرووبوووم و پێداویستیەکان بگەنە ئاستی خۆبژێوی و زیاتر  لەسەدای هەشتا کاڵاکان هاوردەدەکرێن، بۆیە هەر جۆرە بڕیارێکی بایکۆتی کاڵا هێندەی وەک دروشم و پەرچەکرداری کاتیی سەیردەکرێت هێندە بە کرداری دورمەودا نابینرێت، بۆچی؟

لەبەرئەوەی یەکێک لەکۆڵەکە سەیرکییەکانی دەوڵەت و دەوڵەتداریی، ئاسایشی نەتەوەییە کە ئاسایشی خۆراک یەکێکە لە کۆڵەکەکانی پاراستنی ئەو ئاسایشە.

چی بکرێت کە بتوانرێت لەکاتی جێبەجێ کردنی بڕیارێکی لەم شێوەیە پێویست بەدودڵی نەکات، ئەویش بووژاندنەوە و گەشەی ئابوری و تەواوی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی و هێزی مرۆیی و کەمکردنەوەی بێکارییە.

- هاندانی بهرههم و پرۆژهی ناوخۆیی

ئهگهرچی پێشتر زۆر داواكراوه لە کابینە یەکبەیەکەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم  كه ههوڵی باشترو زیاتری بهرههمی ناوخۆیی بدرێت، بهڵام تائێستا لهههوڵێكی سهرهتایی بەولاوە شتێکی ئەوتۆ نهكراوه، بۆیە پێویستە بهرنامهی مهودا درێژو بنەڕەتی بۆ  هانی وهبهرهێنهرهكان و پرۆژهی بچوك و مامناوهند بهشێوهیهكی جددی بدرێت نهك تهنیا بڕیاربێت و هیچی تر.

لایهنه باشهكانی بوژانهوهی بهرههمی ناوخۆیی

زیاتر پاراستنی ئاسایشی نهتهوهیی بهتایبهتی ئاسایشی خۆراك. لەکاتی هەڕەشەکان دەوانرێت بە بەهێزیی بڕیاربدرێ.

-رهخساندنی ههلی كار بۆ بێكارانی ناوخۆ.

-باشتر چاودێری كردنی بهرههمهكان لهڕووی تهندروستی و جۆرایهتی و چۆنایهتییهوه.

-لهكاتی زیادبوون له پێداویستی ناوخۆیی دهتوانرێت ههناردهی دهروه بكرێت.

کەواتە بۆ ئەوەی بڕیارەکان لەدروشمەوە بکرێن بەکردار پێویستە لەکاتی ئاساییدا بیربکرێتەوەو پلانی بۆدابنرێت نەک لەکاتی کێشەو پشێوی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار