دۆسیەی گیراوانی بادینان دەگەیەنرێتە پەرلەمانی عێراق

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەشدار حەسەن پارێزەری گیراوانی بادینان بە هاوڵاتی رایگەیاند: "یاداشتێكیان داوەتە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەدروستكردنی ئاستەنگ بۆ ئازادكردنی بەمەرجی دەستگیركراوانی بادینان".
وتیشی: یاداشتێكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان گەیەندراوەتە سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق تا بگەیەندرێتە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی گیراوان و داواكاریان بۆ ئازادكردنیان بەمەرج.
هەر ئەمرۆ لەسلێمانی ژمارەیەك چالاكوان و رۆژنامەنوس و  كەسوكاری بەشێك لەگیراوانی چاكسازی هەولێر، لەبەردەم دادگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان كرد دەستگیركراوانی بادینان ئازاد بكرێن.
سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لە فەیسبووكی خۆی نوسیوێتی: "لەئێستادا ٥۳ دەستگیكیراو بیست ڕۆژە زۆرینەیان لەزیندان مانیان گرتووەو لەدۆخێكی خراپی تەندروستیدا  بەهۆی ئەوەی ئاستەنگیان خستۆتە بەردەم ئازادكردنی بەمەرج". 
راشیگەیاند: "گیراوانی بادینان باجی هەڵوێستە مەدەنیەكان دەدەن و ئەو سزایەی بەسەریاندا سەپێنرا تۆڵەی سیاسی و بەكارهێنانی دادگابوو بۆ سەركوتی ئازادی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار