سوپای پاسداران: به‌رده‌وامده‌بین له بۆردومانی خاكی هه‌رێم
2 ساڵ لەمەوپێش
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی سوپای پاسدارانی ئێران، بنكه‌ی حه‌مزه كه به‌شێكه له هێزه زه‌مینییه‌كانی سوپای پاسداران، له رێگه‌ی تۆپخانه و فرِۆكه‌ی بێفرِۆكه‌وانه‌وه هێرشیكردووه‌ته سه‌ر خاکی هه‌رێم و ده‌شڵێت، هێرشه‌كه بۆسه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی هێزه كوردییه‌كان بووه له باكوری عێراق.
به‌پێی راگه‌یاندروه‌كه، تۆپبارانه‌كان له ٢٤ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردووه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان.
ئه‌مرِۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم له رێگای ئێرانه‌وه به تۆپ و موشه‌ك بۆردومانكرا و به‌هۆیه‌وه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان تاوه‌كو ئێستا پێنج شه‌هید و نزیكی ٤٠ برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سوپای پاسداران له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌یه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "تاوه‌كو نه‌هێشتنی هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌م هێزانه و هه‌نگاوی كاریگه‌ریی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بینین بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندی و به‌رپرسیارێتی خۆیان ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وام ده‌بێت."