دامەزرێنەری تێلێگرام : واتساپ پارێزراو نییە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیی تێلێگرام رایگەیاند؛ تۆڕی واتساپ هۆکارێکە بۆ ئەوەی زانیارییە تایبەتییەکانی مۆبایلەکەت پارێزراو نەبێت.

پاڤێل دورۆڤ، دامەزرێنەری تۆڕی پەیوەندیی تێلێگرام لە ئەژماری خۆی لەو تۆڕە بڵاوی کردەوە؛ تۆڕی پەیوەندیی واتساپ 13 ساڵە بوەتە ئامرازێک بۆ مەبەستی سیخوڕی و کاری هەواڵگریی.

دورۆڤ وتویەتی: واتساپ کە خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای مێتا لە بەرامبەر هاک و هێرشی ئەلیکترۆنیدا لاوازە و دواشی لە بەشداربوانی ئەو تۆڕە کردوە کە دەستبەرداری بن.

دامەزرێنەی تێلێگرام جەختی لەوە کردوەتەوە کە کۆمپانیای مێتا هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی واتساپ نەداوە لە کاتێکدا ئاشکرای بوە دەتوانرێت لە رێگەی ئەو تۆڕەی مێتاوە زانیارییەکانی سەر مۆبایل بڵاو بکرێتەوە یان ئاشکرا بێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار