تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی کۆلێرا لە کوێت راگەیەندرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە کوێت تۆمارکرا و توشبووەکە لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی قبس، وەزارەتی تەندروستیی کوێت لە راگەندراوێکدا تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرای راگەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە هاووڵاتییەکی کوێتی کە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ گەڕاوەتەوە، دوای پشکنین دەرکەوت هەڵگری پەتای کۆلێرایە.

ناوی ئەو وڵاتەی هاووڵاتيیەکە لێیگەڕاوەتەوە نەخراوەتەڕوو، بەڵام باس لەوە کراوە کە توشبووەکە لە نەخۆشخانە کەرەنتینە کراوە و دەست بە چارەسەرکردنی کراوە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هۆشداریی دراوە لە سەردانکردنی ئەو وڵاتانەی کۆلێرایان تێدا بڵاوبووەتەوە و، داواش لەو کەسانە کراوە کە سەردانی ئەو وڵاتانەیان کردووە ئەگەر لە ماوەی حەوت رۆژدا نیشانەکانی وەک تای بەرز و سکچوون تێیاندا دەرکەوت، سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستیی بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار