١٢ سزا له‌هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر 12 سزاى نوێى بۆ هاووڵاتیان له‌سه‌ر ڕێگه خێراكان ئاشکراکردو ئەوەی پابەند نەبێت سزاده‌درێت.
لیستى سزا نوێیه‌كان بۆ ڕێگه خێراكان بریتین لە:-
1- وه‌ستان‌و چاوه‌ڕێكردنى ئۆتۆمبێل له‌ناكاو به‌بێ هۆكار.
2- گه‌ڕانه‌وه به‌به‌گ.
3- په‌ڕینه‌وه‌ى پیاده یان ڕۆیشتن له‌سه‌ر ڕێگه‌كان.
4- كڕین‌و فرۆشتن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
5- ڕۆیشتنى ئه‌و سوارڕۆیانه‌ى خێراییان له60 كم كه‌متره قه‌ده‌غه‌یه ڕێگه خێراكان به‌كاربهێنن.
6- ڕۆیشتنى سوارڕۆكانى بیناسازیى‌و كشتو‌كاڵى وه‌ك (تراكتۆر، ده‌ڕاسه، گرێده‌ر، شۆفڵ، عادیله) قه‌ده‌غه‌یه‌و ده‌بێت به‌ئامێرى تایبه‌ت بگوازرێنه‌وه.
7- زیكزاك په‌نته‌رناش لێدان‌و پێشبڕكێ قه‌ده‌غه‌یه.
8- به‌كارهێنانى سناپ‌و مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه.
9- پێچكردنه‌وه له‌شوێنه‌كانى دروستكراوو ئۆتۆمبێله‌كانى فریاگوزارى خێرا یان هه‌ر ده‌رچه‌یه‌كى تر‌ى فریاگوزارى.
10- ڕه‌ماش لێدان
11- هه‌ڵگرتن‌و دابه‌زاندنى سه‌رنشین.
12- لێخوڕینى پاسكیل‌و مۆپیدو سكۆته‌رو ماتۆڕى سێ تایه قه‌ده‌غه‌یه.