ئەڵمانیا ٢٠ پەیکەری برۆنزی بێنینی ڕادەستی نەیجیریا کردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بایربوک ڕایگەیاند کە ئەڵمانیا ٢٠ ئاسەواری  برۆنزی بینینی لە مۆزەخانەکانی ئەڵمانیا ڕادەستی نەیجیریا کردەوە.

ئالینا بایربوک، لە لێدوانیکیدا بۆ ڕۆژانامەنوسان لە ئەبوجا وتی، ئەمڕۆ کارێکمان کرد کە زۆر لەمەوبەر دەبوو بمانکردایە، ئەو ٢٠ پەیکەر برۆنزیەی بینینمان گەڕاندەوە بۆ زێدی خۆیان.

ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت  کە سەرەتای ئەمساڵ ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی لەگەڵ نەیجیریا واژۆکرد بۆ ئەوەی هەر ١١٣٠ پەیکەر وئاسەوارەکانی کە لە مۆزەخانەکانی ئەڵمانیادایە ئاشكرا بکەن، کە لەنێویاندا پەیکەری کەسایەتی سیاسیەکانیش هەیە.

لە میانەی ڕادەستکردنەوەکەدا هەریەک لە جۆفری ئۆنیامای وەزیری دەرەوەی نەیجیریا و لای محەممەد وەزیری زانیاری  ئامادەبوون لەگەڵ  کلاودیا ڕۆت وەزیری ڕۆشنبیری و میدیای ئەڵمانیا و هەروەها بەڕێوەبەرانی مۆزەخانەکانی ئەڵمانیا.

بەرپرسانی نەیجیریا دەڵێن، پەیکەر و  ئاسەوارەکانی بێنین بۆ ماوەی دوو سەدە لە ئەڵمانیادا  دەستیان بەسەرداگیرابوو، ئەو پەیکەرانە زۆربەی لەلایەن بەریتانیاوە داگیرکران وبران لەکاتی هەڵکوتانە سەر شانشینی بینین لەساڵی ١٨٩٧ و دواتریش لە مەزادەکاندا دانران و برانە نیولەندا و ئەمریکا  و ئەڵمانیا.

وەزیری دەرەوەی نایجیریا دەڵێت، پێدەچێت ئەم ڕادەستکردنەوەیەی ئەڵمانیا فشار لەسەر لەندەن درووست بکات بۆ ئاشکرا کردن وگەڕاندنەوەی ئاسەوارەکانی بێنین کە وابیرەکەنەوە زۆرترین پەیکەرو ئاسەوارەکان لە مۆزەخانەکانی بەریتانیادا بن، هەروەها داوای ئاشکراکردنی ٩٠٠ دانە پەیکەر و ئاسەواری کرد لە لەندەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار