پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و ئێران گرژیی تێدەدەکەوێت
فەڕەنسا تابلۆی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتەکەی لادەبات
تابلۆی خومەینی لە نۆفڵ لوشاتۆ
2 ساڵ لەمەوپێش
لە فەڕەنسا بڕیاردرا تابلۆی شوێنی نیشتەجێبونی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دوای زیاتر لە 43 ساڵ لاببرێت و پەیوەندییەکانی تاران و پاریسیش گرژیی زیاتری تێدەکەوێت.
شارەوانیی نۆفڵ لوشاتۆ لە فەڕەنسا رایگەیاند؛ تابلۆی شوێنی نیشتەجێبونی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لادەبرێت.
شارەوانییەکە رونی کردوەتەوە ئەو تابلۆ یەک مەترییە کە وێنەی خومەینی و ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبونی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێوەبوە لە نۆفڵ لۆشاتۆی نزیک پاریس لادەبرێت.
روحەڵڵا خومەینی ساڵی 1978 لەو ناوچەیەی نزیک شاری پاریس نیشتەجێبوەو ساڵانە لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی بۆ یادکردنەوەی ئەو رێبەرە سەردانی نۆفڵ لۆشاتۆ لە فەڕەنسا دەکەن.
فەڕەنسا لە سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو ناڕەزایەتییانە دەربڕیوە و لە ماوەی چوار ماندگدا دوجار باڵیۆزی ئێرانی لە پاریس بانگهێشت کردوە و لە بەرامبەریشدا میدیا و راگەیاندنی ئێران دژایەتیی پاریس دەکەن.