ئێران خۆی بۆ سزادانی بەریتانیا و ئەوروپا ئامادە دەکات

ئێران: ئەوروپا و بەریتانیا لە پێگەی کۆماری ئیسلامی تێنەگەیشتون

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند؛ وەک کاردانەوەیەک بە رامبەر سزاکانی بەریتانیا و ئەوروپا ئامادەکاریی دەکات بۆ سەپاندنی سزا دژی وڵاتانی ئەوروپا و لەندەن.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ سزا نوێیەکانی بەریتانیا و ئەوروپا دژی کۆماری ئیسلامی ئاماژەیە کە نەیانتوانیوە لە لێکدانەوە راست بۆ ناوخۆی ئێران و پێگەی کۆماری ئیسلامی بکەن.

کەنعانی وتی کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوە و سزادانی ئەو وڵاتە بە مافی رەوای خۆی دەزانێت و بە زوترین کات ژمارەیەک سزا دژی پێشلکارانی مافەکانی مرۆڤ و تیرۆریزم لە ئەوروپا و بەریتانیا رادەگەیەنێت.

لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە رۆژی دوشەممە هەر یەکە لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا ژمارەیەک سزایان بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاند و هۆکاری ئەو سزایانەشیان سەرۆک و سێداراەی خۆپیشاندەران لەقەڵەم داوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار