ئێران: 40 وڵات دەستیان لە ناڕەزایەتییەکاندا هەبوە

ئێران: سعودیە بە ملیارد دۆلاری بۆ تێکدانی دۆخی وڵاتەکە تەرخان کردوە

یەحیا رەحیم سەفەوی، روێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران رایگەیاند؛ 40 وڵات دەستیان لە ناڕەزایەتییەکاندا هەبوە و سعودیە بە ملیارد دۆلاری بۆ زیانگەیاندن بە کۆماری ئیسلامی ئێران تەرخان کردوە.

یەحیا رەحیم سەفەوی، روێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران و فەرماندەی سوپای پاسداران رایگەیاند؛ بە هەوڵەکانی سوپای پاسداران پلانی وڵاتانی جیهان بۆ ناڕەزایەتیی و زیانگەیاندن بە کۆمار ئیسلامی لە ئێران کۆنتڕۆڵ کراوە.

ئەو وتوی؛ لەو ناڕەزایەتییانەدا زیاتر لە 40 وڵاتی جیهان رۆڵیان گێڕاوە دژی دەسەڵاتی ئێران و هەوڵیانداوە وڵاتەکە بەرە پارچە کردن و دابەشبون بەرن.

بە وتەی رەحیم سەفەوی لایەنگرانی سیستمی پاشایەتی و وڵاتی سعودیە بە ملیارد دۆلار پارەیان تەرخان کردوە بۆ زیانگەیاند بە ئێران بەڵام شکستیان هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی جەوان کە سەر بە سوپای پاسدارانە بڵاوی کردوەتەوە زیانی مادیی ناڕەزایەتییەکان پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە یەک ملیارد و 380 ملیۆن دۆلار بوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار