تره‌مپ: ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا جه‌نگ له ئۆكرانیا كۆتایی پێبهێنرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ده‌كرێت شه‌ڕ و ململانێكانی ئۆكرانیا به رێكه‌وتن یه‌كلایی بكرێته‌وه و نه‌ك به ناردنی ملیۆنان دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ كیێڤ.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (Truth Social)، نووسیوویه‌تی: "ناكۆكییه‌كان له ئۆكرانیا له رێگه‌ی رێككه‌وتنه‌وه كۆتایی پێده‌هێنرێت، نه‌وه‌ك به ناردنی چه‌ك، هاوكاریی و ملیاره‌ها دۆلار بۆ كیێڤ".
هەروەها دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر من له ئێستادا سه‌رۆكی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بومایه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا به ئاشتیانه چاره‌سه‌ری ململانێكانی ئۆكرانیا و روسیام ده‌كرد".
دۆناڵد تره‌مپ پێشتریش له لێدوانێكدا له‌باره‌ی كاره‌كانی ئیداره‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئۆكرانیا ڕایگه‌یاندبو، "پێویسته به ڕێككه‌وتنێك كۆتایی به ململانێكان بهێنن، نابێت ملیۆنان دۆلار هاوكاری بنێردرێت بۆ كیێڤ ".
سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردبو، "به‌هۆی ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌مریكاوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌ڕ و ململانێكان بۆ شه‌ڕێكی جیهانی بگوازرێنه‌وه و له‌بری تانك، چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێندرێت".
هه‌روه‌ها ڤیكتۆریا نۆلاند جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، واشنتن ئاماده‌یه سزاكان به‌سه‌ر رووسیادا كه‌مبكاته‌وه، به‌مه‌رجێك رووسه‌كان له ته‌واوی خاكی ئۆكرانیا بكشێنه‌وه.