گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دوا لە ئەڵمانیا دەکات هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا یەکلایی بکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی داوای لەباڵیۆزی ئەڵمانیا لە مۆسکۆ کرد هاڵوێستی ئەڵمانیا لەسەر شەڕی بەردەوامی ڕوسیاو ئۆکرانیا ڕوونبکاتەوە.
ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە پەیامێکدا لە تێلگرام ڕایگەیاند،"وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا (ئانالێنا بایربوک) دەڵێت وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە شەڕدایە لەگەڵ ڕووسیا هەر ئەو وەزارەتەش دەڵێت وڵاتەکەی بەشێک نییە لە ململانێکان".
وتیشی، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەم لێدوانە ناکۆکانە ، پێویستە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ڕووسیا ڕونکردنەوە بدات"
ئەم قسانەی وەزیری دەروەی ڕوسیا لە کاتێکدایە،ڕۆژی چوارشەممە، ئانالێنا بایربوک، لە دانیشتنی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ قسەی کرد و وتی: ئەڵمانیا لە ئێستادا لە شەڕدایە لەگەڵ ڕووسیا.
هاوکات،ڕۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کەدابینکردنی پشتیوانی بۆ کیڤ نابێتەهۆی ئەوەی ئەڵمانیا ببێتە بەشێک لە لایەنە بەشداربووەکانی ململانێی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا.
جێگەیباسە، له 24ـی 2ی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتن سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.