هیندستان یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای بە شێوازی قەترەی لوت پەسەند کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هیندستان  یەکەم ڤاکسینی “INCOVACC “پەسەند کرد وەک ژەمی سەرەکی  کە لەڕێگەی لوتەوە بەشێوازی قەترە بەکاردەهێنرێت و یارمەتی درووستبوونی بەرگری لە خانەکانی لوت و بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە دا دەدات.
ڤاکسینی”INCOVACC”, لەلایەن کۆمپانیای   Bharat bieotech درووستکراوە، ڤاکسینەکە لەڕێگەی ڤایرۆسی ناسراو بە ئەدینۆ ڤایرەس لەناو لەشدا دەگوازرێتەوە کە بەجۆرێک بەرنامە کراوە هانی خانەکانی لەش دەدات و فێریان دەکات کە چۆن بەرگری درووست بکەن لەبەرامبەر هەوکردنی کۆرۆنا.
زاناکان پێیان وایە لەبەر ئەوەی ڤاکسینەکە کار لەسەر کۆئەندامی هەناسە دەکات و بەوجۆرەش بەکاردەهێنرێت ڕەنگە ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنێت، هاوکات ڤاکسینەکە دەبێت بە دوو ژەم بەکاربهێنرێت و نێوانیان ٢٨ ڕۆژ جیاوازی هەبێت.

دکتۆر کریشنا ئیلا، سەرۆکی کۆمپانیای      Bharat biotech، بە ئاژانسی هەواڵی     ANI ڕاگەیاندووە ، ڤاکسینەکە بەکارهێنان و گواستنەوەی بۆ لەش ئاسانە، چونکە پێویستی بە دەرزی نیە تاوەکو لەش سودی لێوەربگرێت، هەروەها بەرگریەکی فراوانتریش درووست دەکات بە بەراورد بەو ڤاکسینانەی کە بەڕێگەی کوتان و دەرزی بەکاردێن.

بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بەڕێگەی هەناسەدان  ولەڕێگەی کۆ ئەندامی هەناسەوە، لە ئەمریکا و بەریتانیا لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە،هاوکات لە چینیش لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ پەسەند کرا، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە هیندستانیش ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوازی هەناسەدان وەک ژەمی زیادە وپاڵپشتی بۆ ئەوکەسانەی ڤایرۆسەکەیان بە سەختی گرتووە پەسەند کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار