وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هۆشیاری دەداتە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسی باڵای سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە گەشتێکیدا بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەفتەی داهاتوو ئەو وڵاتانە  ئاگادار دەکاتەوە کە  دەستگەیشتن بە بازاڕەکانی جی 7 لە دەست بدەن ئەگەر بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا قەدەغەکراوەکانی روسیا بکەن .

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، برایان نێلسۆن  بەرپرسی باڵای سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەفتەی داهاتووبەرەو عومان و ئیمارات و تورکیا گەشت دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی ئەو وڵاتانە کۆدەبێتەوە  بۆ ئەوەی دووپاتی بکاتەوە کە واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکانی بە توندی بەسە ڕوسیاداوئاگاداریان دەکاتەوە دەکرێت ئەو وڵاتانە  بازاڕی ئەمریکا لە دەستبەن ئەگەر هاتوو مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیای قەدەغەکراوی روسیدا ئەنجامبدەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ئامانج لەم گەشتە ی نێڵسۆن هەوڵدانی ئەمریکایە بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوسیا لە دەرچوون لەو سزایانەی دراوە بەسەریدا بەهۆی ئەو جەنگەی بەرامبەر ئۆکرانیا هەڵیگیرسانووە . 

هاوکات ئەم گەشتە نوێترین سەردانی بەرپرسێکی باڵای گەنجینەیی ئەمریکایە بۆ تورکیا  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سزاکان، دوای زنجیرە ئاگادارکردنەوەکانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانەوە،دوای ئەوەی  واشنتۆن فشاری خستە سەر ئەنقەرە بۆ دڵنیابوون لە سەپاندنی بەربەستەکانی ئەمریکا لەسەر ڕوسیا.

نێلسۆن ڕۆژی 2-3ی شوبات سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و ناوەندی دارایی ئەستەنبوڵ دەکات و  بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئەو بازرگان و بانکەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی تەکنەلۆجیای دووانی شاراوە، کە لە کۆتاییدا دەکرێت لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بەکاربهێنرێت.

لەسەر سەردانەکەشی بۆ ئیمارات نێلسۆن بە ڕۆیتەرزی وتووە، باس لە خراپ یان لاواز پابەندبونی ئەو وڵاتە دەکات لە سەپاندنی سزاکاندا .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار