رووسیا: بەهۆی هێرشی ئۆکراینا بەچەکی ئەمریکی بۆسەر نەخۆشخانەیەک ١٤ کەس کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشی سوپای ئۆکراینا بەچەکی ئەمریکی ١٤ کەس لە ڵوهانسک کوژراون و ٢٤ی دیکەیش برینداربوون.

 وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، دوێنێ سوپای ئۆکراینا بە بەکارهێنانی سیستەمی مووشەکهاوێژی فرەلوولەی "HIMARS"ی ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەیەک لە شاری نۆڤوایدار سەربە ناوچەی ڵوهانسک و لە ئاکامدا، ١٤ کەس کوژراون و ٢٤ی دیکەیش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ڕوسیا ئاماژە بەوەشدەکات کە هەمان رۆژ یەک لەسەر سێی ئەو ١٧ مووشەکەی لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە ئاراستەی نۆڤۆڤیا کاهۆڤکا کراون لە ناوچەی خێرسۆن لە گۆڕەپانی نەخۆشخانەکاندا کەوتوونەتە خوارەوە.

هاوکات ، ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی بە تاوانی جەنگ تۆمەتباردەکات و دەڵێت،"رژێمی کیێڤ و پشتیوانە خۆرئاواییەکانی تاوانباری جەنگن بەهۆی بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان بە ئەنقەست. نەبوونی کاردانەوەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەهەمبەر ئەو پێشلێکارییانەی ئۆکراینا دەرخەری ئەوەیە کە ئەوانیش راستەوخۆ بەشدارن لەو تاوانە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار