لە دوو ڕووداوی گواستنەوەی جیادا لە پاکستان 50 کەس گیانیانلەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەلایەنی کەمەوە 50 کەس لە دوو ڕووداوی گواستنەوەی جیادا لە پاکستان گیانیانلەدەستدا
هەمزە ئەنجوم نەدیم یاریدەدەری بەڕێوبەری لاسبێلا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە پاسێک لە پردێک کەوتۆتە خوارەوە لە لاسبێلا کە ناوچەیەکی شاخاوییە لە باشوری پاکستان کە 44 سەرنشینی هەڵگرتبوو
وتیشی، تا ئێستا تەرمی 40 کەس کە ژن و منداڵیان تێدایە دۆزراوەتەوە و چوار سەرنشینیش کە بەسەختی بریندار بوون ڕزگار کراون .
ئەوەشی ڕونکردەوە هۆکاری ڕوداوەکە خێرای پاسەکە بووە کە کۆنترۆڵی لەدەستداوەو لە پردەکە کەوتۆتەخوارەوەو ڕاستەوخۆ گڕیگرتووە.
ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی ئاگرەکەوە زۆربەی ئەو جەستانەی دۆزراونەتەوە تەواو شێواون کە ناناسرێنەوە هەربۆیە دوای پشکنینی DNA دەدرێنەوە دەستی خێزانەکانیان.
هاوکات لە ڕوداوێکی تردا لە هەمان ڕۆژدا بە لایەنی کەمەوە 10 خوێندکارگیانیانلەدەستداوە دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ژێرئاوکەوت.
ڕووداوەکە لە دەریاچەی بەنداوی تاند لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا ڕوویدا وبەرپرسی پۆلیسی ناوخۆ قیسمەت خان گوتی 25 خوێندکار لەسەر بەلەمەکە بوون کە خوێندکاری خوێندنگایەکی ئاینی لە باکوری ڕۆژئاوای ناوچەکە بوون ، بۆ سەیرانکردن سەردانی دەریاچەکەیان کردووە.
وتیشی،ئەو 10 منداڵەی بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 13 ساڵیدا بووە و تا ئێستا 9 منداڵی تر بێسەروشوێنن.