ئەمریکا ژمارەیەک سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
ئەمریکا داوا دەکات مامەڵە لەگەڵ ناوەندەکانی سوپای پاسداران نەکرێت
فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
ئەمریکا رایگەیاند؛ بەهۆی پشتیوانیی لە روسیا لە جەنگی ئۆکرانیا ژمارەیەک ناوەند و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سزا دەدات.
وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد؛ حەوت کۆمپانیا و دامەزراوەی سەر بە سوپای پاسدارانی پاسدارانی خستوەتە لیستی سزاکانیەوە کە دەستیان هەیە لە بەرهەمهێنان و دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا.
وەزارەتەکە هۆشداریی داوە هەرجۆرە بازرگانیی یان پەیوەندییەک لەگەل ئەو ناوەند و دامەزراوانەی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و بە سەرکێشیی دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەم دەدرێت.
وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی (داما) و (ئەوجی پەرواز) و (پەرئاوەری پارس) و هێزەکانی سوپای پاسداران، ناوەندی توێژینەوەی سوپای پاسداران و پیشەسازیی (قودس)ی ئەو سوپایە و ناوەندی توێژینەوەی پیشەسازیی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی خستوەتە لیستی سزاکانییەوە.