رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا وەکو مەترسییەکی جیهانی ماوەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دوای کەمکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لەلایەن وڵاتانەوە بەتایبەت چین، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆرۆنا وەکو مەترسییەکی جیهانی ماوەتەوە و پێویستە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوە و فریاکەوتنی خێرا لەلایەن رێکخراوە تەندروستییەکانەوە پەیڕەوبکرێن و بەردەوامبن.

دکتۆر تێدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ئەنجوومەنی گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ فریاگوزاری و سەلامەتی لەبارەی مەترسی و پرسی کۆرۆنا لە سویسرا کۆبونەوەو لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند، هاووڵاتییان لەڕێگەی ڤاکسین و تووشبوون بە نەخۆشییەکە بەرگرییان بۆ کۆڤید-19 پەیداکردووە بەڵام هێشتا مەترسی ئەو ڤایرۆسە ماوەو پێویستە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوە و فریاکەوتنی خێرا لەلایەن رێکخراوە تەندروستییەکانەوە پەیڕەوبکرێن و بەردەوامبن.

وتیشیان،''وڵاتان ئامێر و خزمەتگوزاریی تەندروستیی باشیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-19 هەیە و بەراورد بە سەرەتای پەتاکە جیاوازییەکی زۆر هەیە، بەڵام هێشتا نیگەرانین لە دۆخی زۆرێک لە وڵاتان و بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان.''

جەختیانلەسەر ئەوەشکردەوە ، "هەرکەسێک پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤبێت ئەوا پێویستە دەستبەجێ دەرمان وەربگرێت و رێکارە خۆپارێزییەکان جێبەجێبکات".

هاوکات،بە گوتەی بەڕێوەبەری رێکخراوەکە، لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 170 هەزار کەس بە کۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش تەنیا لە هەفتەی رابردوو 40 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار