رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ریزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ریزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە وبەپێی ڕیزبەندییەکە دانیمارک کەمترین گەندەڵی تێیدا ڕودەدات و سۆماڵیش بە گەندەڵترین وڵات دانرا.
رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ریزبەندییەکەی لەسەر 100 نمرە بۆ وڵاتان داناوە، لە سفرەوە دەستپێدەکات کە مانای گەندەڵترینە و دەگاتە پلەی 100 کە مانای وایە هیچ گەندەڵییەک لەو وڵاتەدا نییە و هیچ وڵاتێکیش نەگەیشتوەتە ئەو پلەیە.
بە گوێرەی ڕیزبەندیییەکە،دانیمارک بە کۆکردنەوەی 90 نمرە، فینلاند 87 نمرە و نیوزلاندیش بە 87 نمرە بون بە دەستپاکترین وڵاتانی جیهانن و سۆماڵیا (12 نمرە)، سوریا (13 نمرە)، باشوری سودان (13 نمرە)، ڤەنزوێلا (14 نمرە)، یەمەن (16 نمرە)، لیبیا (17 نمرە)، کۆریای باکور (17 نمرە) و هایتی (17 نمرە) وەک گەندەڵترین وڵاتانی جیهان دیاریکراون.
هاوکات،عێراق لە ریزبەندییەکەی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، لەناو 180 دەوڵەتی جیهاندا پلەی 157ـی وەرگرتوە و 23 نمرەی بەدەستهێناوە، هەروەها لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیش حەوتەم گەندەڵترین وڵات بوە.