سی پی جەی: ساڵی ٢٠٢٢  بەڕێژەی ٥٠٪ کوشتنی ڕۆژنامەنوسان زیادی کردووە لە جیهاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنوسان" سی پی جەی" لە نوێترین ڕاپۆرتیدا لەبارەی کوشتن وپێشێلکاریەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، ساڵی  ڕابردوو کوشتنی ڕۆژنامەنوسان بەڕێژەی ٥٠٪ زیادی کردووە لە جیهاندا.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی " سی پی جەی"  ساڵی ٢٠٢٢ بەلایەنی کەمەوە ٦٧ رۆژنامەنوس کوژراون، کە نزیکەی ٣٥ ڕۆژنامەنوسیان لە ئۆکرانیا، هایتی، مەکسیک کوژراون، ئەمەش بەهۆی گرژی وئاڵۆزیەکانی هەریەک لەو وڵاتانە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەی کوشتنی ڕۆژنامەنوسانە لەدوای ساڵی ٢٠١٨.

وەک لە ڕاپۆرتەکەی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنوساندا هاتووە، وڵاتێکی بچوکی دورگەیی وەک هایتی کە دانیشتوانەکەی نزیکەی ١٢ ملیۆن کەسە، تییدا حەوت ڕۆژانمەنوس کوژراون، کە بەلایەنی کەمەوە دوانیان لەلایەن پۆلیسەوە تەقەیان لێکراوە و پێنجیشیان لە لایەن گروپ وباندە چەکدارەکانی سەر شەقامەوە کوژراون.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار