ئازەربایجان 39 سیخوڕی ئێران دەستگیر دەکات

پەیوەندییەکانی تاران و باکو گرژیی تێدەکەوێت

سەرۆکی ئازەربایجان و سەرۆک کۆماری ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



ئازەربایجان تۆڕێکی سیخوڕیی ئێران دەستگیرکراون دەکات و رایدەگەیەنێت کە ئەو کەسانە پلانی کاری تێکەدەرانەیان هەبوە لە وڵاتەکەدا.

وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا رۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە؛ تۆڕێکی 39 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کردوە کە سەرجەمیان پەیوەندییان بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە؛ ئەو کەسانە بە ناوی بانگخوازی و کاروبای ئایینییەوە کاری تێکدەرانەیان کردوە و سەرجەمیان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆی ئازرەبایجاندا دەستگیر کراون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردوە ئەو کەسانە وەک بانگخوازی ئایینیی خۆیان پیشانداوە و بەو ناوە پیلانی دەزگا هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان جێبەجێ کردوە.

ئازەربایجان تۆڕە سیخوڕییەکەی بەوە تۆمەتبار کردوە کە ویستویانە ناکۆکی و ئاژاوە لە نێوان دین و ئایینە جیاوازەکانی وڵاتەکەدا دروست بکەن و پێکەوە ژیانی ئازەربەیجان روبەڕوی کێشە بکەنەوە.

لە ماوەی رابردودا ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان زیادی کردوە و ناکۆکییەکانیش بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە رۆژی هەینی (27/1/2023)لە تاران توندیی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە ئەو وڵاتە باڵیۆزخانەکەی بە تەواوەتی داخست و رایگەیاند تەنها کۆنسوڵخانەکەی لە شاری تەبرێز ئەرک و کارەکانی نێوان باکو و تاران جێبەجێ دەکات.

نزیکەی 85٪ی دانیشتوانی ئازەربایجان موسوڵمانی شیعەن و ئەوەش وای کردوە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرنجی لەسەر شیعەکانی ئەو وڵاتە بێت و دەسەڵاتی باکو چەند جارێک دژی هەوڵەکانی تاران وەستاوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار