وەزارەتی بەرگریی تایوان: لە ئێوارەی دوێنێوە ''٣٤ فڕۆکە و نۆ کەشتی چین لە دەوری دوورگەکە بینراون"
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند لە ئێوارەی دوێنێوە تا بەیانی ئەمڕۆ، ٣٤ فڕۆکە و نۆ کەشتی جەنگیی چین لە دەوری دوورگەکە بینراون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری 2 SU-30, 2 J-11, 4 J-10, 6 J-16 و کەشتییەکی گواستنەوەی دەریایی "Y-8 EW"، کەشتی دەوریەی "Y-8 EW" و دوو فڕۆکەی هەواڵگریی ئەلیکترۆنی "Y-8 ELINT" و درۆنی سەربازیی جۆری "BKZ-005" و "BKZ-007" لە ناوچەی کاریگەری گەرووی تایواندا تێپەڕیون.
هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەو ٣٤ فڕۆکە سەربازیی و نۆ کەشتییەی لە دەوری دوورگەکە بینراون لە رێگەی ئامێری چاودێری ئەلیکترۆنی و فڕۆکە و کەشتی دەوریەی و سیستمی مووشەکی زەمینی چاودێری کراون.
لە وڵامدا، تایوان فڕۆکە جەنگییەکانی،و هێزی دەریایی خۆی خستە حاڵەتی ئاگادارکردنەوە و سیستەمی موشەکی خۆی چالاککرد.
هاوکات، فڕینی فڕۆکەکان لە دەوری دوورگەکە دوای پەیوەندی تەلەفۆنیی سەرکۆماری نوێی کۆماری چیک، پیتەر پاڤڵ بوو لەگەڵ سەرکردەی تایوان، تسای ئینگ-وین ئەنجام درا.
جێگەیباسە، چین کە دوورگەکە بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت، جەخت لەسەر بنەمای تەنیا چین دەکاتەوە و دژی ئەوەیە تایوان پەیوەندی راستەوخۆی دیپلۆماسیی لەگەڵ وڵاتانی جیهان دروست بکات و لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نوێنەرایەتی هەبێت، مەرجی ئەوەش لەسەر وڵاتان دادەنێت کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ تایوان بپچڕێنن.