رووسیا هۆشداری دەداتە هەموو ئەو وڵاتانەی هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رووسیا هۆشداری دەداتە هەموو ئەو وڵاتانەی هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا دەکەن بەوەی ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا قەیرانەکان "ئاڵۆزتر دەکات".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند "پێویستە هەموو ئەو وڵاتانەی کە چەک بۆ ئۆکراینا دەنێرن لەوە تێبگەن کە کردنەئامانجی ئەو بارهەڵگرانەی ئەم چەکانە دەگوازنەوە، ئامانجێکی رەوای هێزە چەکدارەکانی رووسیایە".

وتیشی، "هەڵوێستی ئێمە روون و ئاشکرایە. دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە هەر هەوڵێک بۆ دابینکردنی چەکی زیادە یان نوێ قەیرانەکە ئاڵۆزتر دەکات. پێویستە هەمووان ئاگاداری ئەوە بن".

هاوکات  سەبارەت بە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازیی بۆ ئۆکراینا ماریا زاخارۆڤا هۆشداری دایە ئیسرائیل لەوەی کە ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا قەیرانەکە " ئاڵۆزتر دەکات".

ئەم قسانەی زاخارۆڤا لە کاتێکدایە ،سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی CNN، رایگەیاندبوو، "بیر لە ناردنی هاوکاریی سەربازیی بۆ ئۆکراینا دەکەنەوە" و "دژبە بەرهەمهێنانی چەک لەلایەن ئێرانەوە، مامەڵە دەکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار