بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا گەیشتنە کیێڤ بۆ تاوتویکردنی پرسی بوونە ئەندامی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسانی باڵای کۆمسیۆنی ئەوروپا  ئەمڕۆ گەیشتنە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا لەسەر پرسی هۆکار وپاڵنەرەکانی ئۆکرانیا بۆ بوونە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کۆببنەوە.

ئەمڕۆ، هەریەک لە ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و شاندی باڵای کۆمسیۆنی ئەوروپا گەیشتنە کیێڤ بۆ تاوتوێکردنی پرسی داواکاریەکانی ئۆکرانیا بۆ بوونە ئەندامی یەکێتتیەکە تاوتوێ بکەن.

لە دیدارەکەی ئەمڕۆی بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا، ڤۆن دێر لاین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجامیاندا رایگەیاند، بەنیازن تا  ساڵڕۆژی شەڕەکە سزایەکی نوێ و دەیەمین خولی سزاکان بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن، هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا " ئابوری ڕوسیا دادەڕمێنێت و ڕوسیا نەوەیەک دەگەڕێنێتەوە دواوە"

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی جەزیرەش، ئامانجی ئۆکرانیا بوونە بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و بەپێی وتەی بەرپرسانی ئۆکرانیا ئەمە  یەکێکە لە هۆکارەکانی جەنگەکە، بەڵام بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەوروپا  هێشتا زووە بۆ ئەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیارێکی لەوجۆرە بدات.

هاوکات کۆبوونەوەیەکی لەم جۆرە ولەسەر ئاستی باڵا لە ئۆکرانیا  یەکەم جارە ڕوبدات لەوکاتەی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، ئەمەش بەماوەیەکی کەم پێش ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار