داوا لە بایدن دەکرێت بەم مەرجه، فڕۆکەی F16 بە تورکیا بدرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
لە هەردوو پارتی کۆماریی و دیموکراتەکان، داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت، بڕیاری فرۆشتنی فرۆکەی ئێف16 بە تورکیا رابگرێت، تا ئەوکاتەی تورکیا ڕەمەنڕی نیشان دەدات سوید و فینلاند ببنە ئەندامی ناتۆ.
داواکارییەکە شەوی پێنجشەممە، لە رێگەی نامەیەکەوە لەلایەن ژمارەیەک سیناتۆری ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جەین شییەن، سیناتۆری دیموکراتەکان و تۆم تیلیس سیناتۆری کۆمارییەکان، ئاڕاستەی جۆ بایدن کراوە.
، ئەو سیناتۆرانە لەنامەکەیان دەڵێن: "کۆنگریس ناتوانێت هیچ پشتگیرییەک بۆ تورکیا دەرببڕێت، لەنێویشیان بەرنامەی فرۆشتنی ئێف16، هەتا ئەوکاتەی تورکیا پڕۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە پەسند دەکات، هەرکاتێکیش تورکیا ئەو داواکارییەی پەسند کرد، ئەوا کۆنگرێسیش بیر لە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف16 بە تورکیا دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو کارە نەکات، ئەوا ئێمە داوای راگرتنی بڕیاری ئەو فرۆشتنە دەدەین."
سیناتۆرەکان داوایان لەبایدن کردوە بەردەوام لە گفتوگۆدابێت لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و بەرپرسانی ناتۆ و هەروەها بەرپرسانی سوید و فینلاند تاوەکو بە هەمووان، تورکیا قایل بکەن بە پەلە هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسی فراوانبوونی ئەندامانی ناتۆ یەکلایی بکاتەوە.
رۆژی چوارشەممە 1ی2، ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا لەبارەی هەڵوێستی کۆنگرێسی ئەمریکا وتی، ئەنقەرە، بەستنەوەی پرسی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف16 بە پرسی بە ئەندامبونی سوید و فینلاند لە ناتۆ ڕەتدەکانەوە.